Accessibility links

كاربه‌دەستانی عێراقی په‌یمانیانداوە به‌وەی‌ ڕێگه‌ به‌ چه‌كداری بیانی و ڕێكخراوە تیرۆرستیه‌كان نه‌دەن له‌ ناو عێراقه‌وە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌ڕێوە به‌رن - 2005-01-13


جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق به‌ دەنگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێنی داوە به‌وەی‌ ڕێگه‌ به‌ چه‌كداری بیانی و ڕێكخراوە تیرۆرستیه‌كان نه‌دەن له‌ ناو عێراقه‌وە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌ڕێوە به‌رن.

حه‌مید ئه‌لبه‌یاتی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و ڕۆژێك دوای‌ سازدانی كۆبونه‌وەیه‌ك‌ له‌ نێوان توركیا و كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌نقه‌رە سه‌بارەت به‌ چه‌كدارە كوردەكانی ناو عێراق ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ به‌شی كوردی ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێز ئه‌لبه‌یاتی دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ڕازی بووە به‌وەی هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بنێت بۆ ئه‌وەی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ یاخود كۆنگرا گه‌ل چارەسه‌ر بكات كه‌ له‌ مێژەوە له‌گه‌ڵ توركیادا له‌ پێكداداندان. به‌ڵام باسیشی له‌وە نه‌كرد كه‌ ئایا دەستبه‌جێ كرداری له‌شكری له‌ دژیان ئه‌نجام دەدرێت یان نا.

هه‌ردوو لایه‌نی واشنتۆن و ئه‌نكه‌رەش‌ ئه‌و گروپه‌ به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆرستی له‌ قه‌ڵه‌م دەدەن.

XS
SM
MD
LG