یاخیبوان له عێراق 9 سه‌ربازی ئه‌مریكییان كوشتووه له ده‌مێكدا كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیشتمانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه كه بڕیاره له 30 مانگی یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
7 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران له كاتێكدا كه مینێك به ئۆتومبێله‌كه‌یان دا كه‌وتووه له به‌غدا . و له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار له رۆژئاوای پایته‌خت دوو سه‌ربازی مه‌رینزی ئه‌مریكی كوژران له كاتی كرده‌یه‌كی ئاسایش.
ئه‌و هێرشه له ده‌مێك دا هات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی قانونه‌كانی ته‌نگه‌تاوی بۆ مانگێكی تر زیاد كرد وه‌كو هه‌وڵێك بۆ سه‌ركوت كردنی توندوتیژیه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی the New York Times ده‌ڵێت په‌نتاگۆن هه‌وڵ ده‌دات ژه‌نڕالێكی خانه نشینی ئه‌مریكی بنێرێت بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕێبازی له‌شكری ئه‌مریكی له‌وێ بچته‌وه.