ڕێبه‌رانی زیاتر له 20 ووڵات به نیازن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له جه‌كارتای پایته‌ختی ئه‌ندەنوسیا كۆببنه‌وە به مه‌به‌ستی به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی سه‌بارەت به پرۆسه‌كانی فریاگوزاری كارەساتی سونامی.
ووڵاتانی ئه‌وروپی به نیازن له قه‌رزەكانیان خۆش ببن و ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش یارمه‌تیه‌كانی زیاد كردووە به‌وەی كه پاپۆڕ و هه‌لیكۆپته‌ری له‌شكری زیاتر بۆ ناوچه‌كه دەنێرێت كه هه‌موویان هه‌ڵگری كه‌لوپه‌لی پزیشكی و پێداویستی گرنگی ترن.
بڕیارە سوسیلۆ بامبانگ یودۆیۆنۆ میوانداری ئه‌و كۆنفرانسه دەكات كه ڕێبه‌ران و دیپلۆماتانی باڵای زیاتر له 24 ووڵات به‌شداری تیادا دەكه‌ن. به‌ڕێز یودۆیۆنۆ گوتی" ئێمه ئامادەین میوانداری ئه‌و كۆنفرانسه بكه‌ین. ئه‌مه دەستپێشكه‌ری ووڵاته دۆستدارەكانه بۆ هاندانی جیهان كه یارمه‌تی دارایی ببه‌خشنه ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه به‌هۆی بومه‌له‌رزە و كارەساتی سونامییه‌وە زیانیان پێگه‌یشتووە."
له نێو به‌شداربوانی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان و وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا كۆڵن پاوەڵ و سه‌رۆك وەزیری ژاپۆن جونیشیرۆ كۆیزومی و وەزیری دەرەوەی به‌ریتانی جاك سترۆی تیادایه.