هێزه سه‌ربازییه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه ئاسایشییه عێراقییه‌كان 49 یاخیبووی گومانباریان له باكوری به‌غدا ده‌ستگیركردووه. ئه‌م ده‌ستگیر كردنانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كرده له‌شكریه‌كان بۆ دابین كردنی باری ئاسایش به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك.
له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ش به‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سازدرا له ناوچه‌ی خلوعیه‌ی باكووری به‌غدا. هاوكاتیش ئاگر كوژێنه‌وه‌كان له به‌غدا ئه‌و ئاگره‌یان كوژاندۆته‌وه كه پاش هێرشه‌كه‌ی دڕه‌نگانێكی دوێنێ پێنج شه‌ممه بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌غدا ئاگری تیادا كه‌وتبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ینی له نزیك شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌وه ته‌ڕمی كابرایه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه و ڕاگه‌یاندنێكی له سه‌ره بۆ خه‌ڵكی تر ئه‌گه‌ر بێتوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان یان له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشییه‌كانی عێراقدا كاربكه‌ن ئه‌وا ده‌بنه نیشانه‌یه‌ك بۆ توندوتیژی یاخیبووان.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی په‌رله‌مانی كۆریای باشوور به تێكڕای ده‌نگ مانه‌وه‌ی ئه‌و سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌ربازه‌ی له باكووری عێراق هه‌یانه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر درێژكرده‌وه.