له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌ورەی چه‌كی له مزگه‌وتێكی فه‌للوجه‌دا دۆزیوەته‌وە كه له لایه‌ن ڕێبه‌رێكی باڵای یاخیبوانه‌وە به‌ڕێوە براوە.
له‌شكری ئه‌مریكی ژمارەی ئه‌و چه‌كانه‌ی دیارینه‌كردووە كه دۆزراونه‌ته‌وە، به‌ڵام دەڵێن ئه‌مه گه‌ورەترین جبه‌خانه‌یه تاوەكو ئه‌مڕۆ له شارەكه‌دا دۆزرابێته‌وە.
هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراقی له پاش هێرشه‌كانی سه‌رەتای ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه، هێشتا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پشكنین به ناو شارەكه‌دا به‌ردەوامن.
له شاری به‌سرەی باشوری عێراقیش، پۆلیس دەڵێت پێنج عه‌رەبی بیانیان دەستگیر كردووە كه گومانیان لێكراوە پلانی هێرشكردن دابنێن.
كاربه‌دەستێكی باڵای پۆلیسی عێراقیش گوتویه‌تی له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دوو سعودی و دوو تونسی و دوو لیبیان گرتووە كه له چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا له فه‌للوجه ڕایان كردووە.