سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆنیش دەڵێت له‌وانه‌یه كۆچی دوایی به‌ڕێز عه‌رەفات ساتێكی مێژوویی خاڵی وەڕگهڕان بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا.
به‌ڕێز شارۆن گوتی ئیسرائیل ئاشتیخوازە و له هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كاندا به‌ردەوام دەبێت. هه‌روەها گوتی دەبێت ڕێبه‌رانی نوێی فه‌له‌ستینی كار بۆ وەستاندنی تیرۆرزم بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، ئیسرائیلیه‌كان خۆیان بۆ بهرزبونهوەی ڕادەی توند و تیژییهكان ئامادە دەكه‌ن و ئاسایشیان له ووڵاتدا توند كردووە و ڕێگای هاتوچۆكردنیان بۆ ناوچه فه‌له‌ستینیه‌كان داخستووە.
جێی باسه، ئه‌و توند و تیژیانه‌ی كه بۆ ماوەی چوار ساڵه دەستیپێكردووە هه‌ر به‌ردەوامه و هێزەكانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززە ته‌قه‌یان له چه‌كدارێكی فه‌له‌ستینی كردووە و كوشتویانه. هه‌ندێ چه‌كداری تری فه‌له‌ستینیش به‌ڵێنیان داوە به هه‌ق سهندنهوەی كۆچی دوایی عه‌رەفات و دەڵێن هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیلیه‌كان زیاد دەكات.