نه‌بیل شه‌عت وەزیری كابینه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌وا یاسر عه‌رەفات له بارودۆخێكی ته‌ندروستی ناهه‌مواردایه و له نه‌خۆشخانه‌ی پاریسه هه‌رچه‌ندێكه تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ لێكردنهوەی دەزگای پزیشكی نه‌دراوە كه بۆ به‌ردەوام بوونی ژیانی پێوەی به‌ستراوە.
به‌ڕێز شه‌عت بۆ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنه‌كان قسه‌ی كرد له كاتێكدا كه هه‌واڵی كۆچكردنی به‌ڕیز عه‌رەفات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا بڵاوبۆوەو نكۆڵی له‌و ڕاپۆرتانه كردبوو.
زووتریش سه‌رچاوە فه‌له‌ستینیه‌كان گوتوبیان كه ئه‌حمه‌د قورەیهعی سه‌رۆك وەزیر له‌گه‌ڵ پزیشكه فهرەنسیهكاندا كۆبۆته‌وە و ووردەكاری بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ڕیز عهرەفاتیان پێ ڕاگه‌یاندووە هه‌رچه‌ندێكه هیچ شتێك له‌و بارەیه‌وە بڵانهبۆتهوە.
له لایه‌كی ترەوە، ووته بێژێكی نه‌خۆشخانه‌كه ڕایگه‌یاندبوو كه بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ڕێز عه‌رەفات له نیوەشهودا تێكچووە به‌ڵام تاوەكو ئێستا هیچ هه‌وڵێكی ڕەسمی له‌سه‌ر هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی عه‌رەفات ئاشكرا نه‌بووە.