قسه‌كه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیپاڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی (كوك یونس كاداری) سه‌لامه‌ته. دیپلۆماتێك گوتی ئه‌و هیچ زانیاریه‌كی نه‌بو سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌مریكیه‌ك و دوو پاسه‌وانی گاردی عێراق كه له ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاداری له ئۆفیسی كۆمپانیایه‌كی سعودی له به‌غدا گیران. له‌لایه‌كی تره‌وه دیپلۆماتانی لبنانی ده‌ڵێن دوو لبنانی كه بۆ ماوه‌ی 5 هه‌فته به بارمته گیرابوون ئازاد كراون و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه گه‌ڕانه‌وه بۆ لبنان. شایانی باسه له مانگی 4 ی ڕابردوو تا ئێستا زیاد له 150 كه‌سی بیانی له عێراق ڕه‌فێنران و زیاد له 30 بارمته له‌لایه‌ن ڕفێنه‌ره‌كانه‌وه كوژراون.