گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ڕای خۆیاندا و جۆرج دەبلیو بوشی كۆماریان بۆ خولی دووەم وەك سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژارد.
جۆن كێری كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان دانی به شكستی خۆیدا هێنا و بانگه‌شه‌ی هه‌موو ئه‌مه‌ریكیه‌كانی كردووە به یه‌كگرتوویی ڕاوەستن.
كێری دەڵێت" له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا دۆڕاو نیه، چونكه ئه‌گه‌ر كاندیدەكانمان سه‌ركه‌وتوو بن یان نا ئه‌وا له به‌یانی داهاتوودا كه ههڵدەستین هه‌موومان هه‌ر ئه‌مه‌ریكین. له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارییهشدا ئه‌ركێكی گرنگمان له پێشهوەیه ئه‌ویش پێویسته له‌سه‌رمان هه‌موو پێكهوە بۆ باشی ووڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ین."
سه‌رۆك بوش خۆی گه‌یاندە سیناتۆر كێری و لایه‌نگرانی و گوتی" ئێمه یه‌ك ووڵاتمان هه‌یه و یه‌ك دەستورمان هه‌یه و یه‌ك داهاتوشمان هه‌یه كه هه‌مومان پێكهوە دەبه‌ستێته‌وە. كاتێكیش كه یهكدەگرین و پێكهوە كار دەكه‌ین ڕادەیهكی دیاریكراو بۆ گرنگێتی ئه‌مه‌ریكا نیه."
هه‌روەها به‌ڕێز بوش دەڵێت ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم هه‌ر به‌ردەوام دەبێت و شان به شانی هاپهیمانهكانی دەبێت" ئێمه یارمه‌تی به‌رەو دیموكراسی چوونی عێراق و ئه‌فغانستان دەدەین تاوەكو هێز و دەسه‌ڵاتی خۆیان گه‌شه پێ بدەن و به‌رگری له ئازادی خۆیان بكه‌ن و له پاشدا ژن و پیاوە سهربازەكانمان به‌و سه‌ربه‌رزییه‌ی كه دەستیان كه‌وتووە دەگهڕێنه ووڵات."
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش به زۆری پێشبڕكێیه‌كی گه‌رم بووە و ئه‌مه‌شیان هیچ له‌وانه‌ی پێشتری جیاواز نه‌بووە.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش به كاتی زۆر ناخۆشدا تێپهڕیووە، له‌وانه شه‌ڕ و لاوازی ئابوری.
له كۆتاییدا، سه‌رۆك بوش گوتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێهات و ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش به دڵنیایی و به باوەڕییهوە به‌رەو پێشه‌وە دەڕوات.