به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌رۆك جۆرج بوش په‌یامێكی ئاراسته‌ی موسڵمانانی ئه‌مریكاو جیهان كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه
گه‌رمترین پیرۆزبایی له موسوڵمانانی ووڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو سه‌رانسه‌ری جیهانیش ده‌كه‌م به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه كه مانگێكی پیرۆزی ئاینه‌كه‌یانه . له مانگی ڕه‌مه‌زاندا قورئان بۆ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د دابه‌زی به‌فێركردنی گرنگی سۆز و ڕه‌وایی و دڵفراوانی و ئاشتی قورئان توانی ببێته مایه‌ی ڕێنومای كردنی به‌ملیونان خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئه‌مڕۆش له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا مۆسڵمانان به‌نوێژو ڕۆژوگرتنیانه‌وه پشت به یه‌زدان ده‌به‌ستن له‌ڕێی ئه‌و خێرانه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێویستیانه. مێژووی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی فێركردوین پێشوازی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه سه‌ر به ئاینی جیاجیان بڕوایان به به‌ها بنچینه‌ییه‌كانی ئازادی ئاینی هه‌یه به خۆشه‌ویستی خێزان ی سوپاسگوزاری یه‌زدانن. ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامن كۆمه‌ڵگاكه‌مان زه‌نگین ده‌كه‌ن و یارمه‌تی پئك هێنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م ووڵاته.(لۆرا)ی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ مندا هیوای خۆشیتان بۆ ده‌خوازێت.
بۆ بیستنی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك، ئه‌م فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره كیلیك بكه.