سه‌رۆكی پشكنه‌رانی چه‌كی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوا ڕاپۆرتی خۆیانیان پێشكه‌ش به یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كردووە و گه‌یشتونه‌ته ئه‌وەی كه ڕێبه‌ری پێشووی عێراق له كاتی دایگركردنهكهی ئه‌مه‌ریكادا چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی نه‌بووە.
چارلس دویڵفهر له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا به كۆمیته‌ی سیناتی گوت كه‌وا توانای سه‌دام حوسه‌ین بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی و بایلۆجی و ناوەكی له كاتی جه‌نگی كهنداوە له ساڵی 1991 وە له‌ناو براوە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یش بوونی جبه‌خانه‌ی چه‌كی قه‌دەغه‌كراوی له عێراقدا به هۆی سه‌رەكی دەستپێكردنی شه‌ڕ له مانگی سێی ساڵی 2003 دا دانا.
به‌ڕیز دوێڵفهر گوتیشی له كاتێكدا كه به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ بوونی به‌رنامه‌یه‌كی چالاكی چه‌ك دروستكردن له لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وە له‌و كاته‌دا نه‌بووە، به‌ڵام ڕێبه‌ری عێراقی هه‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌ورە بووە بۆ دەستپێكردنه‌وەی به‌رنامه‌ی چه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو سزای ئابوری نه‌ته‌وە یهكگرتوەكانی له‌سه‌ر لابرایه.