ئاژانسی IRNA میدیا ڕەسمی ئێران له‌سه‌ر زاری عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی رەفسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووی ئێران بڵاوكردۆته‌وە كه ئێران توانای هاویشتنی ئه‌و جۆرە موشه‌كه‌ی هه‌یه و پابه‌ندە به‌وەی كه توانا سه‌ربازییه‌كانی چاكتر بكات.
شارەزاییانی له‌شكری دەڵێن له‌و باوەڕەدان كه موشه‌كه كۆنه‌كه‌ی ئێران كه به شه‌هاب 3 دەناسرێت و مه‌ودای 1300 كیلۆمه‌تری هه‌یه توانای گه‌یشتنی بۆ هه‌ر شوێنێكی ئیسرائیل هه‌یه.
مه‌ودای موشه‌كه نوێیه‌كه‌ش زیاد كراوە به شێوەیه‌ك كه توانی هه‌ڵدانی بۆ هه‌ندێ له به‌شه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا هه‌یه.
جێی باسه، ئیسرائیل و ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می بالیستیكی دژە موشه‌كیان بونیاد كردووە كه توانای ته‌فر و تونای ئه‌و جۆرە موشه‌كانه‌ی هه‌یه.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش ئێرانی به دروستكردنی چه‌كی ناوەكی تاوانبار دەكات، هه‌رچه‌ندێكه ئێران به توندی نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته كردووە.