فرۆكه جه‌نگیه ئه‌مریكیه‌كان بۆ جاری سێیه‌م له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌دا هێرشیان كرده سه‌ر شاری فه‌للوجه، له هه‌وڵێكدا بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی سه‌ر به تیرۆریست ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌دا دوو كه ش كوژران و ده كه‌س برینداربوون له نزیك شوێنێك كه ده بۆ پازده خراپكار چه‌كیان تێدا ده‌گوازیه‌وه. ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عیراقی له شه‌ڕی شاری سامه‌را سه‌ركه‌وتنیان راگه‌یاند. شایه‌نی باسه سێ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و دوو هه‌زار عیراقیه هاوپه‌یمانه‌كان له رۆژی هه‌ینی چوونه ناو سامه‌را، له گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی هاوپیه‌مانان له ماوه‌ی ساڵێك.