سه‌رۆك بوش و سیناتۆر كێری له ئێوارەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا یه‌كه‌م گفتوگۆی ته‌ن به ته‌نی نێوانیان ته‌واو كرد كه ماوەی 90 دەقیقه‌ی خایاند.
شیكه‌رەوە سیاسیه‌كان دەڵێن نه سه‌رۆك بوش و نه سیناتۆر كێری توانیویانه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌ورە له‌و گفتوگۆ ته‌ن به ته‌نه‌ی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌دا به دەست بهێنن. هه‌روەهاش هه‌ردوو كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوارێكی وایان نیشان نه‌دا كه لاوازیان بخاته ڕوو.
ڕاپۆرته به‌راییه‌كانی ڕێكخراوەكانی تایبه‌ت به ڕاوەرگرتنی گشتی و هه‌روەهاش ڕای شارەزایان و پسپۆرانی سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌كه ئاماژە به‌وە دەكه‌ن كه زۆربه‌ی ووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی وا هه‌ست دەكه‌ن سیناتۆر كێری باشتر گفتوگۆی دەكرد كه له‌وانه‌یه له ماوەی ئه‌م مانگه‌ی دوایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌رەی به‌و بوارە دابیت و وای لێكردبێت بكه‌وێته پێش سه‌رۆك بوش.
زۆربه‌ی ئه‌و ڕاوەرگرتنه گشتیانه‌ی له ڕۆژانی پێش ئه‌م گفتوگۆكردنه ته‌ن به ته‌نه‌دا ئه‌نجام دراوە، نیشانیان دا‌و ەكه سیناتۆر كێری له دواوەی سه‌رۆك بوشه.
هاوكاران به‌ڵێن ساڵح و موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپۆرتێكیان له‌م بارەیه‌وە ئامادە كردووە و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه..كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.