به‌ڕێز كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به نیازە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی لیبیا ئه‌بولرەحمان شه‌لغه‌م ووتوێژێكی ئاست به‌رزی نێوان هه‌ر دوو ووڵات بكات.
كاربه‌دەستانی وەزارەتی دەرەوە دەڵێن ئه‌و ووتوێژە له به‌شێكی كۆبوونه‌وەی گشتی نه‌ته‌وە یه‌کگرتووەكان له ولایه‌تی نیۆرك بكرێت و چاوەڕوان دەكریت سه‌نگ بخرێته سه‌ر كێشه‌ی پیشتیوانی پێشووی لیبیا له تیرۆرزم و هه‌روەها گه‌لێ كێشه‌ی تریش.
له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌رۆك بوش سزای ئابوری له سه‌ر به‌شی زۆری بازرگانیه‌كانی نێوان لیبیا و ئه‌مه‌ریكا لابرد، به‌ڵام هه‌ندێ ئابلوقه‌ی ئابوری تر هێشتا وەك خۆی ماوەته‌وە، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وەی كه‌وا لیبیا هێشتا له‌سه‌ر لیستی ئه‌و ووڵاتانه ماوە كه وەزارەتی دەرەوەی به پشتیوانانی تیرۆرزمیان له قه‌ڵه‌م دەدات.
په‌یوەندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ لیبیا به‌رەو باشی دەڕوات پاش ئه‌وەی ته‌رابلوس له مانگی دوانزدەی ڕابوردودا ڕازی بوو به‌وەی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەكی و كیمیاوی و بایلۆژی هه‌ڵبوەشێنێته‌وە.