سه‌رۆكی كاتی عێراقی عێراقی غازی ئه‌لیاوە له ڕۆما یه تاوەكو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی ئیتاڵی سڵڤیۆ به‌رلوسكۆنی و كاربه‌دەستانی باڵای تردا ووتوێژ بكات.
ئه‌م سه‌ردانه‌شی له كاتێكدا دێت كه ئیتالیا سه‌رقاڵی هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌كانه له پێناو ئازاد كردنی دوو ژنی لاوی كارمه‌ندی مرۆیی ئیتالی كه له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابوردودا له به‌غدا به بارمته گیراون.
هه‌واڵی فڕاندنی ئه‌و دوو ژنه‌ش كه بۆ دەزگای " پردەكانی به‌رەو به‌غدا " كاریان دەكرد، خه‌ڵكی ئیتالیای حه‌په‌ساند.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌رەو میسر و لوبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن و سوریا به‌ڕێ كه‌وت تاوەكو داوای یارمه‌تی له سیاسه‌تمه‌داران و ڕێكخراوە تایبه‌تیه‌كان بكات.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاری فڕاندنه نیشان نه‌داوە.