ئه‌م ووتارەی خوارەوە بیر و باوەڕی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكایه
له ڕاستیدا ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا گه‌شه ناكات. سه‌رۆك جۆرج دەبلیو بوش دەڵێت تا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا بێت، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست هه‌ر وەك خۆی دەمێنێته‌وە و ناڕەزایی و توند‌و تیژی ئامادەیی دەبێت.
سه‌رۆك بوش دەڵێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ هاندانی گه‌شه كردن و په‌رەسه‌ندنی دامه‌زراوە دیموكراتیه‌كان دەكات له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك بوش دەڵێت " به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئامانجی ئازادی ...هیوا به خه‌ڵك دەدەین، ووڵاتی خۆمان بێوەی تر دەكه‌ین.. به بانگه‌شه كردن بۆ ئازادی جیهان دەكه‌ینه بارێكی زیاتری ئاشتیانه. ئازادی دیاری ئه‌مه‌ریكا نیه بۆ جیهان به‌ڵكو دیاری یه‌زدانی په‌روەردگارە بۆ هه‌موو ژن و پیاوێكی ئه‌م سه‌ر زەمینه."
ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دەسته‌یه‌ك ڕووناكبیری عه‌رەب له میسر كۆبوبونه‌وە بۆ ووتوێژكردن سه‌بارەت به‌و ڕێگه‌یانه‌ی دەبنه مایه‌ی هاندان بۆ گۆڕانگاری. هه‌مووش ڕوانینه‌كانی خۆیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاو كردەوە كه ناویان ناوە ڕاگه‌یاندنی ئه‌سكه‌ندەرییه. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا داوای دیموكراسی و ئازادی ڕا دەربڕین و سنگ فراوانی و سه‌روەری یاسا له ووڵاتانی عه‌رەبی دەكه‌ن.
لێس كامپ بێڵ به‌ڕێوبه‌ری ناوچه‌ییه له دەزگای دیموكراتی نیشتمانیدا و دەڵیت ئه‌و كۆبونه‌وەیه‌ی میسر هه‌نگاوێكه به كه‌رخێكی ڕاست و دروستدا.
به‌ڕێز كامپ بێڵ دەڵێت پێم وایه ئه‌و كۆبونه‌وەیه كارێكی نوێیه به‌و واتایه‌ی ژمارەیه‌ك ڕووناكبیر له خه‌باتكارانی كۆمه‌ڵگای مه‌دەنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له په‌راوێزی دیموكراسیدا له ووڵاتانی عه‌رەب كاردەكه‌ن به بێ هاندانی دەرەوەیی له سه‌ریان كۆبونه‌ته‌وە و زۆرتریش مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆماڵی بووە و ڕاگه‌یاندنی بنچینه‌یی خۆیان داوە. ئه‌گه‌ریش وەك ئاكامی چه‌ندان ساڵی ووتوێژ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لێی بڕوانیت ئه‌وەندە نوێ نیه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ووتارەكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.