سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن گوتویه‌تی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی به پێی پێویست كارناكات بۆ ڕاگرتنی ئێران له دروستكردنی چه‌كی ناوەكی.
به‌ڕێز شارۆن له ماوەی ووتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست دا گوتوبوی گومانی تێدا نیه كه‌وا تاران به شێوەیه‌كی نهێنی هه‌وڵی دەستكه‌وتنی چه‌كی ناوەكی دەدات. هه‌روەها گوتیشی ئیسرائیل به هه‌ڕەشه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی دژ به ووڵاته‌كه‌ی دادەنێت و ووڵاته‌كه‌ی هه‌نگاو دەنێت بۆ به‌رگریكردن له خۆی.
به‌ڕێز شارۆن داوای له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی كرد كه فشار بخاته سه‌ر ئێران تاوەكو به‌رنامه ناوەكیه‌كه‌ی هه‌ڵبوەشێنێته‌وە و گوتویه‌تی پێویسته ئه‌و كێشه‌یه بخرێته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بۆ باسكردن له ئه‌گه‌ری دانانی سزای ئابوری له سه‌ر ئێران.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا كۆڵن پاوەڵ گوتویه‌تی پێویسته ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان مه‌سه‌له ئێران بخاته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایش .
تارانیش سورە له‌سه‌ر ئه‌وەی ئه‌و به‌رنامه ناوەكیه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه.