كاربه‌دەستانی عێراقی ئێستا دەڵێن جێگری پێشوو باڵای سه‌دام حوسه‌ین دەستگیر نه‌كراوە هه‌روەكو له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا بڵاوكرابۆوە.
وەزیری ناوخۆی عێراقی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی تاقیكردنه‌وەی پزیشكی له سه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌نجام دراوە كه له ماوەی هه‌ڵمه‌تێكدا له نزیك تكریت دەستگیر كراوە و له ئه‌نجامدا دەركه‌وتووە كه‌وا عیزەت ئیبراهیم ئه‌لدوری نیه.
كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌و كه‌سه‌ی گیراوە خزمی ئه‌لدوری بووە و ئه‌میش له لایه‌ن كاربه‌دەستانه‌وە داواكراو بووە.
ئێستاكه‌ش خه‌ڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخان كراوە كه یارمه‌تی دەستگیر كردنی دەدات.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵین ئوتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له دەوروبه‌ری شاری فه‌للوجه ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی حه‌وت ما‌رینزی ئه‌مه‌ریكی و به ته‌واوەتی دوو ئوتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكی له ناوبردووە.