Accessibility links

به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه حه‌‌ڤده كه‌‌س له هێرشێكی خۆكوژیدا له باكووری عیراق كوژران - 2004-09-04


به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه حه‌‌ڤده كه‌‌س له هێرشێكی خۆكوژیدا له باكووری عیراق كوژران، هاوكات هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی و عیراقی هێرشێكی مه‌‌زنیان له دژی حه‌‌شارگه‌‌كانی خراپكاران له شارۆچكه‌‌ی ته‌‌له‌‌عفه‌‌ر ئه‌‌نجامدا. له شاری كه‌‌ركوك، پۆلیس ده‌‌لێت هێرشبه‌‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌‌كه‌‌ی له نزیك ئه‌‌كادیمیای پۆلیس ته‌‌قانده‌‌وه. به‌‌لای كه‌‌مه‌‌وه حه‌‌ڤده كه‌‌س كوژران و به ده‌‌یان كه‌‌س برینداربوون. وه له شارۆچكه‌‌ی ته‌‌له‌‌عفه‌‌ر له نزیك موسل به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه یازده كه‌‌س بریندار بوون و زیاتر له په‌‌نجا كه‌‌س بریندار بوون له شه‌‌رو لێكدانی نێوان هێزه‌‌كانی عیراقی به پیشتیوانی ئه‌‌مریكا و خراپكاران.

XS
SM
MD
LG