ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی به‌رامبه‌ر به پێشنیارەكهی عه‌رەبستانی سه‌عودیه بۆ دامه‌زراندنی هێزێكی ئاسایش له لایه‌ن ووڵاته موسوڵمانهكانهوە تاوەكو له عێراقدا خزمه‌ت بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وەزیرانی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی له بارەی ئه‌و پێشنیارە له شاری جه‌ددەی عه‌رەبستانی سه‌عودییه گفتوگۆیان كردووە.
به‌ڕێز پاوەڵ به په‌یامنێرانی گوتووە ئه‌گه‌ری ئه‌وە هه‌یه سه‌ربازە موسوڵمانه‌كان وەك هێزێكی جودا یاخود وەك به‌شێك له هێزەكانی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق بنێرێن.
به‌ڕێز عه‌للاویش بانگه‌شه‌ی سه‌ركردەكانی ووڵاته عه‌رەبی و ئیسلامیه‌كانی كرد كه‌وا له پێكهێنای ئه‌و هێزەدا بۆ نه‌مانی هێزی خراپكارانی دژ به عێراقیه‌كان... هاوبه‌شیان بكه‌ن.
كاربه‌دەستێكی باڵای سه‌عودیش گوتویه‌تی ئه‌و هێزە هه‌موو ووڵاته موسوڵمانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵای ناوەڕاست و ئاسیا بێ له ووڵاتانی دراوسێی عێراق به‌شداری تیادەكهن.