كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی بڕیار بوو له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دەست به كارەكانی بكات، كه‌چی بۆ ماوەی دوو هه‌فته كارەكانی دوا خرا.
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ئامادەكردنی كۆنگرەكه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گوتویه‌تی ئه‌و بڕیارە له ژێر فشاری نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكاندا دراوە.
باوەڕدەكرێت نزیكه‌ی 1000 نوێنه‌ر به‌شداری ئه‌و كۆنگرەیه بكات تاوەكو ئه‌ندامانی دەسته‌ی باڵای كۆنگرەی نیشتمانی قۆناغی گواستنه‌وە دەست نیشان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و 100 هه‌نگاوە گرنگانه‌ی وەك به‌شێك له قۆناغی گواستنه‌وە جێ به‌جێ دەكرێت.
له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، جه‌مال بێنۆمار كه نوێنه‌رێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه له عێراق داوای له ڕێكخه‌ران كردووە به‌ستنی ئه‌و كۆنگرەیه دوا بخه‌ن و گوتویه‌تی كاتی زیاتر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگرەیه پێویسته تاوەكو بتوانرێت زۆرترین نوێنه‌ری پارێزگاكان به‌شداری تیادا بكه‌ن.