به‌ڕێز عوسمان دەڵێت: ئه‌م گواستنهوەی دەسه‌ڵاته هه‌نگاوێكی گرنگ و مێژووی بووە.
به‌رێز د. مه‌حمود عوسمان ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پێشووی فهرمانڕەوایی كردنی عێراق دەڵێت گواستنهوەی دەسهڵات ڕاسته دوو ڕۆژ پێش كاتی بڕیاردراوی خۆی ئه‌نجام دراوە، به‌ڵام دەبوایه هه‌ر له‌سه‌رەتاوە و له ساڵی ڕابووردووە وە دەسهڵات بدرایهوە دەست گه‌لی عێراقیه‌كان خۆیان.
به‌ڕێز د. مه‌حمود عوسمان كه له ماوەی گفتوگۆیه‌كدا بۆ دەنگی ئه‌مریكا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو كه سه‌ر نوسه‌ری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا هۆمه‌ری شێخ موس له‌گه‌لیدا سازی كردووە.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.