كاربه‌دەسته فه‌له‌ستینیه‌كان ڕایانگه‌یاند ئه‌و بڕیارەی سه‌رۆك بوش ڕەت دەكه‌نه‌وە كه تیایدا پشتگیری له پلانه‌كه‌ی ئاریێل شارۆن ی سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیل كردووە بۆ نهكشانهوە له كه‌رتی غه‌زە و ژمارەیه‌ك نیشته‌جێی بچووك له كه‌ناری خۆرئاوا به شێوەیه‌کی ته‌واوەتی.
ئه‌حمه‌د قورەیه‌ع سه‌رۆك وەزیری فه‌له‌ستینی دەڵێ: به‌ڕێز بوش یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكیه كه مافی دابێت به دامه‌زراندنی نیشته‌جێی جوله‌كه‌كان له ناوچه فهلهستیینهكاندا و هه‌روەها گوتی ئێمه وەك فه‌له‌ستینیه‌كان ناتوانین قبوڵی بكه‌ین.
جێی ووتنه دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش چاوی به به‌ڕێز شارۆن كه‌وت و پێشوازی له پلانه‌كه‌ی كرد و به بڕیارێكی مێژوویی و ئازایانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روەها داوای له ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان كرد مشت و مڕبكهن له‌سه‌ر بڕیارێكی كۆتایی بۆ دەست نیشانكردنی ئه‌و سنورەی هه‌ردوو ووڵاته‌كه جیا دەكاته‌وە.
هه‌رچه‌ندێكه سه‌رۆك بوش گوتی پێویسته دروستكردنی نیشته‌جێیه‌كی گه‌ورەی جوله‌كه‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوادا له بیر نه‌كرێت.