جێگری هه‌ڵمه‌ته له‌شكریه‌كانی ئه‌مریكای له عێراقدا ژه‌نه‌ڕاڵ مارك كێمێت ده‌ڵێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی خۆیدا ئه‌و مه‌لایه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن تا كۆتایی به‌و ئاژاوه‌یه بهێنن كه له‌م مانگه‌دا به‌هۆی چه‌كداره‌كانییه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه كه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له وه‌فدێك كردووه پێشنیارێكی ئاشتی بداته د‌ه‌ست ئه‌مریكیه‌كان. هاوكات ئه‌مڕۆ ناوبژیوانكه‌رانی عێراقی ڕایگه‌یاند كه موڵه‌تی 48 سه‌عاتی ئاگر به‌ست له شاری فه‌لوجه‌ی موسڵمانه سونیه‌كانه‌وه ڕاگیراوه كه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ كه‌وتبوه ژێر هێرشێكی سه‌ختی هێزه‌كانی ما‌رینزی ئه‌مریكایه‌وه.