وا چاوه ڕوان ده‌كرێت Qiao Xiaoyang یاسادانه‌رێكی باڵای چینه له‌گه‌ڵ یاسادانه‌ران و ئه‌كادیمیه‌كانی هۆنگ كۆنگ دا كۆببێته‌وه. دوێنێ سێ شه‌ممه یاسادانه‌رێكی باڵای چین فه‌رمانی دا كه ئه‌و ناوچه‌یه مافی ده‌ستكاری ده‌ستوره بچوكه‌كه‌یان نێیه كه به یاسای بنه‌ره‌تی ده‌ناسرێ. ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێ گه‌ر گۆنگ كۆنك بیه‌وێ گۆڕانكاری بكات ئه‌وا ده‌بێت له‌لایه‌ن بهكینهوه ڕێگه‌ی پێ بدرێت تا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌ستكاری كردنی یاسا بكه‌ن. دیموكراته‌كانی هۆنگ كۆنگ ده‌ڵێن به‌ڵێنه‌كه‌ی چین كه گوایه ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی ئهتونومی به ناوچه‌كه‌یان ئه‌دات كه‌وتوته مه‌ترسیه‌وه.