ڕۆژی هه‌ینی له شاری هه‌ولێر ی كوردستانی عێراق كۆنگرەی ئاشتبوونه‌وەی گشتی له عێراق دەستیپێكرد كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا.
شایانی باسه، پتر له دوو سه‌د كه‌سی سه‌ر به هه‌موو گروپه ئایینی و نوژادی و چین و توێژە جیاجیاكان به‌شداریان تیادا كرد... ئه‌مه بێ له به‌شداربوونی دەسه‌ڵاتدارانی كاتی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی عێراق.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێر ی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژەی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.