كه‌مال خه‌ڕازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی ده‌ست ده‌كاته‌وه به كاركردن له‌سه‌ر زه‌نگین كردنی یۆرانیۆم هه‌ركه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومیدا ئاسایی بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز خه‌ڕازی له تاران به په‌یامنێرانی گوتوه ئێران خۆ به‌خشانه به‌رنامه‌كانی زه‌نگین كردنی بۆ ماوه‌یه‌كی سنوردار ڕاگرتووه به‌و مه‌به‌سته‌ی متمانه له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومیدا دروست بكات له ده‌می پشكنینه‌كانیاندا وه گوتوشیه‌تی ئێران مافی سه‌ر له نوێ ده‌ست به كاركردنه‌وه‌ی هه‌یه.
به‌ڕێز خه‌ڕازی له درێژه‌ی لێدوانه رۆژنامه نوسیه‌كه‌یدا ئاگاهی داوه‌ته ووڵاتانی ئه‌وروپا كه ئێران ده‌توانێت هاریكاره ناوكیه‌كانی بوه‌ستێنێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپا مل كه‌چ بوونیان بۆ فشاره‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌وداكاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوبراو دا ڕانه‌گرن.
دیپلۆماتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌مریكا و ووڵاته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپا كۆكن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتنی به‌رنوسی بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به چالاكیه ناوكیه‌كانی ئێران.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.