چین رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور پێشنیار ده‌كات ده‌ست له پرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی هه‌ڵبگرێت به‌ڵام تائێستا روون نه‌بوه‌ته‌وه له ژێر چ مه‌رجێكدا قایل ده‌بێت.
ئاژانسی ره‌سمی شین هوا له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستێكی باڵای چین بڵاوی كردووه كه ووتوێژه‌كانی شه‌ش قۆڵی سه‌باره‌ت كۆتایی هێنان به كێشه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكوور كه له په‌كین به‌رێوه ده‌چێت له قۆناغێكی گرنگدایه.
شین هوا هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی باڵای شانده‌ی رووسیا له‌و ووتوێژانه‌دا گوتی، كۆریای باكوور ئاماده‌یه ده‌ست له پرۆگرامی ناوكی له‌شكری هه‌ڵگرێت، به‌ڵام واز له پرۆگرامی ئاشتیانه‌ی ناهێنێت.