سیاسه‌ت وانانی ئابووری حه‌وت ووڵاتی پیشه‌سازی جیهان ئاماژه‌یان به نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به بای دۆلار كردووه. دوای دوو ڕۆژ وتوێژ له ولایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا وه‌زیرانی دارای و بانكه ناوه‌ندیه‌كان سه‌ر به حه‌وت وڵاتی پیشه‌سازی گوتیان ئه‌و ئاڵوگۆڕی له ناكاو و دیار نه‌كراوانه‌ی كه له ڕێژه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی پوڵ دا هه‌یه ده‌توانی شوێنێكی خراپی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی هه‌بێ.