له ڕاپۆرتێكی بڵاو كراوه‌دا هاتووه له‌و به‌ڵگه نامانه‌ی له عێراق دۆزراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆمپانیایه‌كی سوریا كه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا هه‌بووه له نێوان ساڵانی 2000 و 2003 به قاچاغ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی ناردووه بۆ له‌شكره‌كه‌ی سه‌دام حسین.
ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز ده‌ڵێت كۆمپانیای S-E-S ئنته‌رناشناڵ كه له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌لئه‌سدی سه‌رۆكی سوریاوه به‌ڕێوه ده‌برێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌و هێرشه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كرایه سه‌ر عێراق كۆنتراكتێكی بایی ده‌یان ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆركردووه بۆ دابین كردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌لی تری له‌شكری.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت هه‌ندێ له‌و چه‌كانه سه‌رباری توندی و تۆڵی گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نێردراون بۆ عێراق و له‌وانه‌شه ئێستا ئه‌و چه‌كانه له‌و هێرشانه‌دا به‌كار بهێنرێن كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.