ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژاك شیراك ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ریتانیادا كۆ ده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن كه پێشبینی ده‌كرێت له‌م ووتوێژانه‌دا سه‌نگی بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراقه. ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ش كه پاش سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆك بوش بۆ به‌ریتانیا دێت. یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان ڕێبه‌ری فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕێز بلێره له وه‌تای شه‌ڕی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.