ئێران داخوازی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ناردنی ده‌یان له گومانلێكراوه‌كانی ئه‌لقاعیده بۆ ووڵاتانی خۆیان وه یاخود ئه‌مریكا په‌سه‌ند نه‌كردووه.
حه‌مید رزا ئاسف، ده‌م ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ له تاران ووتویه‌تی ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوی ئه‌لقاعیده، له ئێران گوناهوتاوانیان كردووه وه له دادگای ئێرانیش دادگاه ده‌كرێن.
له ڕۆژی دووشه‌ممه كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ووتویه، ئێران ئه‌بێ ئه‌و 150 گۆمان لێكراوانه كه له ئێران ده‌ستگیر كراون بداته‌وه ده‌ست.
ده‌م ڕاستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ووتویه كارێكی بنه‌ره‌ت و پێویسته ووڵاتانی تر هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه ئه‌و گومانلێكراوانه له وانه‌یه لایان هه‌بێت سه‌باره‌ت به كرداره پیشینهكانیان و ئاینده‌یان.