Accessibility links

بوش/ ئێراق - 2003-03-21


كۆشكی سپی ده ڵێ كاربه ده ستانی ئه مریكا پشت راستیان كردوته وه كه ئه وه رێبه ری ئێراق سه دام حسین بوو كه هاته سه ر ته له فزیۆن و قسه ی كرد زۆر زوو له پاش ده س پێ كرانی شه ره كه.

په یامنێری ده نگی ئه مریكا سكات ستیرنز له كۆشكی سپی یه وه راده گێنێ ده م راستی كۆشكی سپی ئاری فلایشه ر ده ڵێ: ناوه ندی ئاگاهی ئه مریكا سی ئای ئه ی گه یشتوه ته ئه م ئه نجامه كه ئه وه سه دام حسین بوو وتاری ته له فزیۆنی دا زۆر زوو پاش ده سپێ كرانی بومبارانكردنی به غدا سه ر له به یانی رۆژی پێنج شه ممه. به پێ راپۆرتان رێبه ری ئێراق له رابردوو كه سانی له وێنه ی خۆی به كار ده هێنا. جا بۆیه ئه م جاره شیان گومان هاته پێش كه له مانه یه ئه و به هۆی هێرشه كه بریندار بووه و پیاوه كه ی سه ر ته له فزیۆن سه دام حسێنی راسته قینه نه بووه.

هه ینی سه رۆك بوش چاوی به رێبه رانی كۆنگرێس كه وت تا باسی شه ریان بۆ بكا و سوپاسیشیان بكا كه بڕیارێكیان بۆ پشتیوانی له شه ر په سند كرد. سه رۆك گوتی:" ئێمه وا پێش ده كه وین. له سه ر ئه ركی خۆمان به ر ده وام ده بین تا به ئامانجی خۆمان ده گه ین ئه ویش پاككردنه وه ی ئێراق له چه كی ته فرو توناكه ری گشتییه و و ئازاد كردنی گه لی ئێراقه تا كوو له كۆمه لگایه كی پڕ له هیوا، ئازاد و به ئاشتی له گه ڵ وڵاته دراوسێكان دا بژین."

به رێز بوش رۆژانی كۆتایی هه فته له هاوینه هه واری سه رۆكایه تی له كه مپ دێیڤێد ده بێ. شه ممو ئه و چاوی به ده سته ی ڕاوێژكاری شه ر ده كه وێ تا باسی قۆناخی داهاتووی شه ڕ بكه ن.

XS
SM
MD
LG