<!-- IMAGE -->
له کاتێکدا که هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی هه‌وڵده‌ده‌ن حکومه‌تی نوێ پـێکبهێنن، کورد هێشتا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه و یان لیستی ده‌وڵه‌تی قانون رانه‌گه‌یاندووه.
له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، سامی شۆڕش کاندیدی براوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به یه‌کسانی له لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی قانون نزیکه و به یه‌کسانی له هه‌ردوو لیست دووره.
به‌ڕێز شۆڕش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که لیستی هاوپه‌یمانی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌كاندا دانوستاندن بکات بۆ پـێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:29 خوله‌كه.