<!-- IMAGE -->
باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێکی له‌ناکاو گه‌یشتۆته ئه‌فغانستان که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند کاژمێرێک بخایه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له بنکه‌ی له‌شکریی باگرام له باکوری کابوڵ دابه‌زی و له‌وێوه به هه‌لیکۆپته‌ر بردرا بۆ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانستان تا له‌گه‌ڵ حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که‌دا کۆببێته‌وه. له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌فغانستان، سه‌رۆک ئۆباما به‌رنامه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا کۆببێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له باشوری ئه‌فغانستان ده‌کرێته سه‌ر بنکه‌کانی تاڵیبان.
له ماوه‌ی یه‌که‌م ساڵی سه‌رۆک ئۆبامادا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌نگیـیان له شه‌ڕی عێراقه‌وه وه‌رچه‌رخاند بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، که هاوکاتی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کان له عێراق سه‌رۆک ئۆباما 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری نارد بۆ ئه‌فغانستان.