<!-- IMAGE -->
دکتور که‌مال ئارتین ده‌روونـناس و ئه‌ندامی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ده‌می سه‌ردانی ئه‌م دویـیه‌یدا بو شاری ئامه‌د(دیار به‌کر) له روژهه‌لاتی تورکیا له میانه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا گۆڕانێـکی زۆر گه‌وره‌ی به‌دی کردووه و مه‌ردوم به ئازادی جه‌ژن و ئاهه‌نگیان گێڕاوه و بگره دروشمی پشتیوانی کردن له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان چڕیوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی تورکیا و هیزه‌کانی ئاسایش ڕێـگایان لێ بگیرێت. ده‌شڵێت نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکو ئه‌و ڕێبه‌ره کوردانه‌شی که بینیونی له باره‌ی ئاینده‌ی کورده‌وه له‌و وڵاته‌دا خوشبین بوونه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:36 خوله‌كه.