<!-- IMAGE -->
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له نزیـک سـنوورکانی له‌گه‌ڵ سوریا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون.
لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له شـاری قائیم ڕوویانداوه و به لایه‌نی که‌م 15 که‌سیش تیایاندا برینداربوون.
پـۆلیس ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م یه‌ک له بۆمبه‌کان له نزیـک خانوویه‌کدا ته‌قیوه‌ته‌وه که تازه ده‌سـتکراوه به بنیادنانی و هی سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری میلیتانی سووننه‌یه که له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگدا پـشـتیوانی له ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ده‌کرد.
جه‌ند بۆمبێـکی دیکه‌ش ته‌قینه‌وه کاتێـک خه‌ڵـکی له‌و نزیکانه قه‌ره‌باڵغیان دروسـت‌کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م توندوتیژیـیه پاش دوو ڕۆژ له‌وه دێت که کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا لیسـته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی زۆرترین کورسی له په‌رله‌مانی داهاتووی وڵاته‌که بردۆته‌وه.
لیسـته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی 2 کورسی زیاتری له لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی به‌ده‌سـتهێناوه. نوری ئه‌لمالیکی‌ش ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجامه ڕه‌تده‌کاته‌وه.