هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ته‌واو بوون و کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقیش ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێشـتا کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه به‌رایـیانه دیار نین به ته‌واوه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ڕوون و ئاشـکرایی دیاره له عێراقدا هه‌وڵی لایه‌نه‌کانه بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ هه‌م بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌میش بۆ حکومه‌تی ئاینده‌ی وڵاته‌که.
وه‌ک زۆرێـک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پـێـکردووه هه‌ندێ لایه‌نی شیعه هه‌ن له عێراقدا ناخوازن جارێـکی تر دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بـبێته‌وه کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری وه‌ربگرێته‌وه.
به لای چاودێرانه‌وه ده‌شێت ئه‌م هه‌ڵوێسـته بـبێته ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره له به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی وڵاته‌که‌دا به تایبه‌تیش پاش ئه‌و ئاگاهیـیانه‌ی دابوونی سه‌باره‌ت به خزانه‌وه‌ی جارێـکی تری عێراق بۆ ناو توندوتیژیـیه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌شـیاندا نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی سیناریۆکان زۆرن و مانۆڕه‌کانی پـشـت په‌رده‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسـێدا فاکته‌رن له نه‌خشه‌ڕێژی سیاسی داهاتووی عێراقدا و فاکته‌رێـکی واش بێت که کاندیده‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بێت.
پـێـکهێنانی حکومه‌تی پـێشـوو نزیکه‌ی شه‌ش مانگی پـێویست بو تا پـێـکهێنرا، ده‌بێت ئه‌م حکومه‌ته‌یان چه‌ندی بوێت تا پـێـکده‌هێنرێت؟. چونکه وه‌ک ده‌گوترێت هیچ لایه‌نێـک ئه‌و زۆرترایه‌تیـیه‌ی نابێت تا بتوانێت به ته‌نیا ئه‌م حکومه‌ته پـێـکبهێنێت، بۆیه پـێویسـتیان به لایه‌نی تریش ده‌بێت تا بـبنه هاوپه‌یمان.
لێره‌دا گه‌وره‌ترین و گرنگترین پـرسـیار ئه‌وه‌یه ئایا کورده‌کان ده‌بنه ئه‌و لایه‌نه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که یه‌کلایی بکاته‌وه یان نا؟
هاپه‌یمانێتی‌کردن له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێـکیاندا گرنگتر ده‌بێت بۆیان له‌گه‌ڵ لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا یان لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی؟
چی پـێویسـته له‌سه‌ر کورده‌کانی عێراق له‌م په‌رله‌مانه‌دا خۆیان بـیبه‌نه ناو په‌رله‌مان و ئایا وه‌ک یه‌ک هاوبه‌ندی بچن یان به جیاجیا بمێنـنه‌وه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسیارانه و چه‌ند پـرسـیارێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
محه‌مه‌د ته‌وفیق ڕه‌حیم، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:49 خوله‌که.