<!-- IMAGE -->
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 24 ی مانگی سێ خۆپـیشـاندانێـک له به‌رده‌م کونسـڵگه‌ری تورکیا له شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا سـازکرا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حوکمدانی کچێـکی کوردی ته‌مه‌ن 15 سـاڵ به ناوی بێریڤان له تورکیا به زیاتر له 7 سـاڵ زیندانی.
نیما ئەردەڵان چالاكی مافەكانی مرۆڤ و ئەندامی ڕێكخراوەی كوردەكانی باشوری كالیفورنیا لە ھەڤپه‌یڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت لاوانی ئەرمەنی و كورد لەو خوپـیشاندانەدا نەك تەنھا داوای ئازادكردنی بێریڤانیان دەكەن بەڵكو ھەروەھا ئازادكردنی فەرەتر لە 2000 منداڵ لە زیندانەكانی توركیا كە ھەندێكیان تەمەنیان 12 ساڵه. دەشڵێت ئەمە نەك تەنھا پـێشێلیـیە لە مافەكانی مرۆڤ بەڵكو ھەروەھا لە مافەكانی منداڵانیش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:57 خوله‌كه.