<!-- IMAGE -->
دکتۆر عه‌باس وه‌لی، شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت تورکیا به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه ده‌یه‌وێت فشارێک بخاته سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکا تا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر به ژینۆساید ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان بگۆڕێت.
دکتۆر وه‌لی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێکه له ستراتیژیه‌ت و تاکتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شێکیشه له ناسنامه‌ی ئه‌م کۆماره ئیسلامیه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوخۆی وڵاته‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:44 خوله‌كه.