<!-- IMAGE -->
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی پاش ئه‌و وتووێژانه‌ی له واشـنتن ئه‌نجامی دا و تیایاندا به هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی نه‌گه‌یشت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پلانی ئیسرائیل بۆ بیناسـازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ڕێز ناتانیاهو شه‌وی پـێـنجشه‌ممه بگاته‌وه ته‌ل ئه‌بیب و له‌وێ له‌گه‌ڵ کابینه حه‌وت ئه‌ندامیـیه‌که‌ی خۆیدا کۆبـبێته‌وه تا ئاگاداریان بکاته‌وه له‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆباما و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌نجامی دابوون.
به‌ڕێز ناتانیاهو به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێبهێڵێت گوتی ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونی له‌گه‌ڵ کۆشـکی سپـیدا کردووه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.