<!-- IMAGE -->
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به‌رنووسی قانونی چاکسـازی له سیسـتمی خزمه‌تگوزاری تهندروسـتیـیهدا مۆرکرد، ئه‌وه‌ی به درێژایی سـاڵێـکه کۆماریـیه‌کان له دژی وهسـتابوونهوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی به‌ڕێز ئۆما گوتی کۆمه‌ڵه چاکسـازیـیهکی زۆر پـێویسته ئه‌نجامبدرێت و ده‌بێت ده‌موده‌ست کاری پـێـبکرێت، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێـک له باج بۆ کارداره بچووکه‌کان تا بتوانن بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ کارمه‌نده‌کانیان دابین بکه‌ن. گوتیشی کۆمپانیاکانی بیمه‌ی ته‌ندروستی چیتر ناتوانن بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ده‌ن به‌و که‌سـانه‌ی تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌بن.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆی بایدن ئه‌مه‌ی به ڕۆژێـکی مێژوویی ناوزه‌دکرد.
سه‌رۆک ئۆباما یاسـاکهی مۆرکرد له‌و ده‌مه‌ی به ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی دیموکراتی کۆنگرس و کۆمه‌ڵێـک له که‌سانی سـوودمه‌ند له‌م یاسایه چوارده‌وره درابوو.
مه‌به‌ست له‌م یاسایه دابینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستیـیه بۆ نزیکه‌ی 32 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی که ئێسـتا نیانه.