عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێت داواکردنی سه‌رله‌نوێ ئامارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێ بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌یه که له‌سه‌ر ئامار کردنی ده‌نگه‌کان هه‌ن. شاهبه‌نده‌ر ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مالیکی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توندوتیژی بۆ عێراق به هه‌ڵه لێکدراوه‌ته‌وه.
هاوکات د. عه‌دنان ئه‌لدلێمی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عه‌ره‌به سوننه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نیگه‌رانی زۆری بۆ عێراقیه‌کان دروستکردوه و ده‌شڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه نا مه‌نتقین و دورن له‌و ڕه‌هه‌نده سیاسیه تۆکمانه‌ی ده‌ویسترێت له عێراق به‌جێبگه‌یه‌نرێن. له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و دوو سیاسه‌تمه‌داره عێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه