ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 21 ی مانگی سێ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاهه‌نگێـکی مه‌زن له شـاری دیاربه‌کر سـازکرا و به سه‌دان هه‌زار که‌س تیایدا به‌شـداریـیان کرد.
ئاهه‌نگه‌که له کاتژمێر 9 ی سه‌ر له به‌یانیـیه‌وه ده‌سـتیـپـێـکرد و تا 5 ی سه‌ر له ئێواره به‌رده‌وام‌بوو و به میوزیک و گۆرانی کۆمه‌ڵێـک هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ جۆش و خۆرشێـکی زیاتر که‌وتبووه نێو ئاماده‌بووانه‌وه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ندین سـیاسه‌تمه‌داری کورد گوتاریان پـێشـکه‌ش‌کرد، له‌وانه ئه‌حمه‌د تورک، سه‌ڵاحه‌دین ده‌مرتاش، ئایسه‌ل توغلوک، له‌یلا زانا، عوسمان بایده‌میر.
به مه‌به‌سـتی له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌هه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز ژماره‌یه‌کی زۆری چاو‌دێر و ڕۆژنامه‌وانی بیانیش له‌وێ ئاماده‌بوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین له دیاربه‌کره‌وه ڕاپـۆرتێـک و کۆمه‌ڵێـک وێنه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه.
<!-- IMAGE --> <!-- IMAGE --> <!-- IMAGE --> <!-- IMAGE --> <!-- IMAGE -->