<!-- IMAGE -->
شێخ عومه‌ر به‌رزنجی، باڵیۆزی عێراق له لوبنان ده‌ڵێت هیوا هه‌ن ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هۆکارێک بن بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ئاستی دیارده‌ی ئاینزایی له وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باڵیۆز به‌رزنجی ده‌ڵێت پـێی وانیـیه هه‌ر لایه‌نێک هه‌ڵبژاردنی بردبێته‌وه بتوانێت له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا وه‌ک له ده‌ستوری عێراقدا دیارکراوه حکومه‌تی نوێی عێراق پـێکبهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:37 خوله‌كه.