<!-- IMAGE -->
کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق داوایه‌کی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌رله‌نوێ ئامارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆمسـیۆن گوتوویه‌تی ده‌ڕوانێته سـکاڵا ڕژده‌کان، به‌ڵام چاوخشـانهوه به ته‌واوی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ناکات.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ ئه‌و داوایه‌ی کردووه و ئاگاهیشی داوه ده‌شـێت توندوتیژی بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و ده‌نگانه ئامار نه‌کرێنه‌وه.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقیش هه‌مان ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ی کردووه و ده‌شڵێت بۆ خۆلادان له گومان و تێـنهگهیشـتن له هه‌ڵـبژاردنه‌کان پـێویسـته ده‌نگه‌کان ئامار بکرێـنهوه.