یوسف گۆران، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه‌لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌رکی پێکهێنانی حکومه‌تی پـێسپـێردرا نا‌توانێت به ئاسانی و له واده‌ی خۆیدا به‌جێی بگه‌یه‌نێت وه ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی تا ئێستا نه‌یویستوه ڕای خۆی سه‌باره‌ت به پشتیوانکردنی ( نوری ئه‌لمالیکی یان د. ئه‌یاد عه‌لاوی ) ده‌ربخات هه‌رچه‌نده ده‌نگیش هه‌یه که دانوستاندن له نێوان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵا و عه‌لاویدا هه‌بێت. له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارم به‌ڵێن ساڵح ، یوسف گۆران ده‌ڵێت زۆرێک له عه‌ره‌بی سوننه له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاویدان ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی زیاتری پێده‌دات بۆ ئه‌گه‌ری پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوه عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.