شیروان شه‌میرانی ڕۆژنامه‌نووس و کارناسی سیاسی و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت گرنگی کورد له کورسییهکانیدا نایه‌ت به‌ڵـکو له کاتی موماره‌سه‌کردنی کاردا دێت له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له په‌رله‌مان و ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی ده‌خرێنه ڕوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک حکومه‌تی عێراق دروست بکرێت به دور له کورد چونکه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق دروست کرا به دور له کورد ئه‌و کاته ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی که دوریـیهکی زۆر و بۆشایـیه‌کی زۆر بکه‌وێته نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا. ده‌شڵێت گرنگی کورد له نه‌ته‌وایه‌تی کورده‌وه دێت زیاتر له‌و ژماره کورسیـیانهی که‌وا هه‌یه‌تی له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.