<!-- IMAGE -->
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای CIA ئه‌مه‌ریکایی لیۆن پانیتا ده‌ڵێت هێرشه تونده‌کان له دژی تۆڕی ئه‌لقاعیده له پاکسـتان ئوسامه بن لادن و یاریده‌ده‌رانی باڵایان ناچار کردووه زیاتر خۆیان حه‌شار بده‌ن و هه‌روه‌ها هێرشه‌کان توانای گرووپی تێرۆریستی قاعیده‌یان له پلانڕێژی بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆریسـتی لاواز کردووه.
له وته‌که‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی به‌ڕێوه‌به‌ری CIA ده‌ڵێت هاوکاری نێوان ده‌زگاکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی هاوتای پاکسـتانیدا له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا چاکبوونی به‌خۆوه بینیوه.